لە سێمێل خوێندکارێک هاوپۆلەکەی خۆی کوشت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، خوێندکارێک لە قەزای سێمێل لە پارێزگای دهۆک خوێندکارێک دەستڕێژی گوللە لە هاوپۆلەکەی کرد و کوشتی.

لەبارەی رووداوەکەوە پۆلیسی دهۆک زانیاریی نوێی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، تۆمەتبارەکە ناوی (ع،م،ع) و خوێندکاری پۆلی 11ی ئامادەییە و کوژراوەکەش ناوی (م.ف.ع) و هاوپۆلی یەکتر و لەدایکبووی ساڵی 2007ن.

کوژراوەکە تەمەنی 16 ساڵە و هەردوو خوێندکار لە پۆلی 11ـی ئامادەیی بوون و هاوڕێی یەکدی بوون و لە ئێستادا تەرمی کوژراوەکە لە پەیمانگەی پزیشکی دادی دهۆکە و توێکاری بۆ تەرمەکەی دەکرێت

پۆلیسی دهۆک ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا تۆمەتباری سەرەکی رووداوەکە لەلایەن پۆلیسی سێمێلەوە دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوەکان بۆ ئاشکراکردنی هۆکاری تاوانەکە دەستی پێکردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا