وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئامادەکاری بۆ وەرگرتنی زۆرترین ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا دەکات

پۆڵه‌تیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئامادەکارییەکان بۆ بەرەنگاربونەوەی هەڵکشانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەلایه‌ن وه‌زاره‌تی دەستیپێکرد و پلانێک بۆ وەرگرتنی زۆرترین ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکاندا دادەنرێت.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ 21/7/2021 ، بە ئامادەبونی وەزیری تەندروستی ، کۆبوونەوەی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکان بۆ ئامادەکاری و خستنەبواری جێبەجێکردنی پلانەکانی وەرگرتنی زۆرترین ژمارەی نەخۆشانی کۆرۆنا بەڕێوەچووه‌.

ئه‌وه‌شهاتووه‌، کردنەوەی نەخۆشخانەی زیاتری تایبەت بە چارەسەرکردنی توشبوانی کۆرۆنا، بەشێکە لە پلانی پێشوەختە بۆ بەرەنگاربونەوەی شەپۆل و هەڵکشانی ئێستای ڤایرۆسی کۆڕۆنا کە بە خێرایی و ئاستێکی بەرز دستیپێکردووە.

هاوکات لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی وەزیری تەندروستی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لەگەڵ بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکان، بڕیاردراوە ریزبەندی نەخۆشخانەکان بکرێت بەپێی ئامادەییان بۆ وەرگرتنی توشبوانی کۆرۆنا و پێداویستیەکانی دەرمان و پزیشکی و ئامێر و کارگە و پێداویستیەکانی ئۆکسجین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا