پۆڵەتیك پرێس
پارێزگاری هه‌ولێر روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنی هونه‌رمه‌ندێك بڵاوكرده‌وه كه شه‌وی رابردو له‌شه‌قامی ئیسكان له‌سه‌ر گۆرانی وتن ده‌ستگیركرا و رایگه‌یاند، كه‌س بۆی نییه ڕێگریان لێبكات و ھه‌مو كارێكی ھونه‌ری و ھونه‌رمه‌ندان لای ئێمه ڕێزلێگیراوه.
له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا، نوسینگه‌ی پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، “دوای ئه‌وه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكرایه‌وه گوایه ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی ماوه‌یه‌كه له‌شاری هه‌ولێر له‌شوێنه‌گشتییه‌كان ده‌ستی به كاری هونه‌ری سه‌رشه‌قام كردوه و گۆرانی ده‌ڵێت، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستیگر كراوه، هه‌مو لایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه ده‌ستگیر نه‌كراوه”.
بەوتەی پارێزگاری هەولێر كه‌س بۆی نییه ڕێگریان لێبكات و ھه‌مووكارێكی ھونه‌ری و ھونه‌رمه‌ندان لای ئەوان ڕێزلێگیراوه.
شه‌وی رابردو له‌شه‌قامی ئیسكان گه‌نجێك كه گۆرانی ده‌وت له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستگیركرا و ده‌ستیش به‌سه‌ر كه‌لوپه‌له‌كانیدا گیرا.