وەزارەتی رۆشنبیری كەناڵەكانی راگەیاندن ئاگاداردەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی ڕۆشنبیری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، پیشاندان و بڵاوكردنەوەی هەر دیمەنێكی توندوتیژی و كوشتن و زەقكردنەوەی كێشە كۆمەڵایەتییەكان و لێدوان وەرگرتن، هاندانی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆی بینەرانە بە ئاڕاستەی تێكدانی ئاشتیی كۆمەڵایەتی.

لە نوسراوێكدا، كە بەشی یاسای بەڕێوەبەرایەتی گشتی راگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوەی وەزارەتی ڕۆشنبیری حكومەتی هەرێم ئاڕاستەی سەرجەم دەزگاكانی راگەیاندنی كردووە هاتووە: رووداوە كۆمەڵایەتییەكان لەلایەن هەندێك لە كەناڵەكانەوە دەكرێنە ماددەیەكی میدیایی فراوان و بەشێوەیەك زەق دەكرێنەوە، كە دەبنە هاندەر بۆ برەودان بە توندوتیژی لەناو كۆمەڵگە و تێكدانی ئاشتەوایی.

ئەوەش هاتووە، ئاگادارتان دەكەینەوە خۆتان بەدوور بگرن لەو جۆرە پەخشكردنە و ئەو بابەتانەی دەبنە هۆكاری تێكدانی باری دەروونیی خەڵك و شیرازەی خێزان، بەپێچەوانەوە كەناڵە سەرپێچیكارەكان ڕوبەڕووی ڕێكاری یاسایی توند دەكرێنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا