بایدن گورزێكی نوێی له‌تره‌مپ وه‌شاند و هه‌نگاوێكی ماوه‌ بۆ كۆشكی سپی

پۆڵه‌تیك پرێس:
كه‌مێك پێش ئێستا جۆ بایدن، كاندیدی دیموكراته‌كان له‌ ویلایه‌تی پێنسلڤانیا پێش دۆناڵد تره‌مپ، كاندیدی كۆمارییه‌كان كه‌وت.

به‌جیاوازی پێنج هه‌زار ده‌نگ، كه‌مێك پێش ئێستا جۆ بایدن توانی له‌به‌ده‌ستهێنانی ویلایه‌تی پێنسلڤانیا و گه‌یشتن به‌ كۆشكی سپی نزیكببێته‌وه‌، ئێستا له‌كۆی 98%ی ده‌نگی جیاكراوه‌ی ئه‌و ویلایه‌ته‌، بایدن خاوه‌نی 49.5%ی ده‌نگه‌كان و تره‌مپ خاوه‌نی 49.4%ی ده‌نگه‌كانی پێنسلڤانیا .

ئه‌گه‌ر هاتوو بایدن توانی ویلایه‌تی پێنسلڤانیا به‌یه‌كجاریی بباته‌وه‌، ئه‌وا ده‌بێته‌ خاوه‌نی 20 ده‌نگی كۆمه‌ڵگه‌ی هه‌ڵبژاردنی ویلایه‌ته‌كه‌، به‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی ده‌بێته‌ 284 خاڵ و كۆی خاڵه‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی كه‌ 270 خاڵه‌ تێده‌په‌ڕێنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا