پەرلەمانی كوردستان بۆ دوو بابه‌ت كۆده‌بێته‌وه‌

پۆڵەتیك پرێس
پەرلەمانی كوردستان دانیشتنی ژماره‌ (6)ی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن لەرۆژی 7/4/2021 ئەنجام دەدات.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنەكە بریتیە لە: “خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازەیاسای هاوردەكردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەكان لەهەرێمی كوردستان”.

هەربەگوێرەی راگەیەندراوەكە خوێندنه‌وه‌ی یەكەم بۆ پێشنیازە یاسای ڕێكخستنی ئامێرەكانی چاودێری لەهەرێمی كوردستان و پێشنیازەبڕیاری ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی كوردی لەهەرێمی كوردستان دەكرێت.

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە ڕاگەیەنراوەكەدا داوا لەسەرجەم پەڕلەمانتاران دەكات لەكاتی ئامادەی كۆبونەوەكە بن .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا