کارمەندانی هاتووچۆی سلێمانی لەدژی بەندکردنی بەڕێوەبەرەکەیان مانگرتنیان لە کارەکانیان راگەیاند

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهۆی بڕیاری بەندکردنی بەڕێوەبەرەکەیانەوە، کارمەندانی هاتووچۆی سلێمانی رەتیانکردەوە بچنە سەرە کارەکانیان.

رۆژی چوارشەممە 8ی ئایاری 2024، سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بە پۆڵەتیک پرێسی راگەیاند، بەهۆی بڕیاری بەندکردنی عەمیدی مافناس ئاسۆ محەمەد، بەڕێوەبەری هاتووچٶی سلێمانی، کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەکە رەتیانکردەوە بچنەوە سەر کارەکانیان و راییکردنی مامەڵەی هاوڵاتییان لەو فەرمانگەیەی حکومەت وەستاوە.

رۆژی سێشەممە بە بڕیارێکی دادگەی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ/2، بڕیاردرا بە سزادانی ناوبراو بە سزای بەندکردن بۆ ماوەی یەک مانگ.

لەبارەی بڕیارەکەی دادگەوە، عەمید ئاسۆ محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی لەکاتی خوێندنی ماستەرمدا لە ساڵی 2020 مۆڵەتی خوێندم وەرنەگرتووە، دادگا بڕیاری بەندکردنی بۆ ماوەی مانگێک بۆ دەرکردووم.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا