شەممە لە سایلۆکانی هەرێم گەنمی جوتیاران وەردەگیرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نەوزاد شێخ کامل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سبەی سایلۆکان بۆ وەرگرتنی گەنم لە تەواوی هەرێمی کوردستان دەکرێنەوە و پڕۆسەی وەرگرتنەکە دەستپێدەکات”.

ئەمڕۆ هەینی نەوزاد شێخ کامل باسی لەوەکرد، بۆ هەرێمی کوردستان 375 هەزار تۆن گەنم دیاریکراوە وەربگیرێت، بەڵام ئەگەر بەرهەم لەوە زیاتر بوو، ئەو کاتە لیژنەی باڵای وەرگرتنی گەنم بڕیار دەدات بۆ وەرگرتنی بڕێکی زیاتر گەنم.

وتیشی، بۆ پارەی گەنم حکومەتی عێراق 40 ملیار دیناری خستووەتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی.

دوێنێ بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵی هەرێم ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق لە وەرگرتنی گەنمدا غەدر لە هەرێمی کوردستان دەکات و ڕێژەی دیاریکردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا