رێبەر ئەحمەد راپۆرتێك لەسەر هێرشەكەی هەولێر دەداتە پەرلەمانی عێراق

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە پاش كەمێكی تر پەرلەمانی عێراق لەبارەی هێرشە مووشەكییەكەی سوپای پاسداران بۆ سەر هەولێر كۆببێتەوە، لە كۆبوونەوەكەدا رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئامادە دەبێت.

بڕیارە پاش كەمێكی تر، ئەو لیژنەیەی كە سەرۆكایەتیی پەرلەمانی عێراق بۆ لێكۆڵینەوە لە رووداوی مووشەكبارانەكەی هەولێر پێكهیناوە كۆببێتەوە و لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆكی سەرجەم فراكسیۆنەكانیش ئامادە دەبن بۆ ئەوەی روونكردنەوەی پێویستیان لەبارەی رووداوەكەوە پێبدرێ.

رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێم بانگهێشتی كۆبوونەوەكە كراوە بۆ ئەوەی زانیاریەكانی دەربارەی هێرشەكە بخاتەڕوو.

رۆژی 13ی ئادار، 12 مووشەكی بالیستیی دوورمەودا ئاڕاستەی هەولێر كران، دوای هێرشەكە سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیارێتیی خۆی لە هێرشەكە راگەیاند و هێمای بۆئەوەكرد ئەو شوێنەی هێرشی كراوەتە سەر بنكەیەكی ستراتیژیی ئیسرائیل بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا