یەكێتی مامۆستایان: داخستنی خوێندنگەكان بەهۆی نەبوونی موچەوەیە نەك كۆرۆنا

پۆڵەتیك پرێس

یەكێتی مامۆستایانی كوردستان دژی بڕیارەكەی لیژنەی باڵای كۆرۆنایە بۆ داخستنی خوێندنگەكان و باس لەوەدەكەن بڕیارەكە لەبەر كۆرۆنا نییە، بەڵكو بەهۆی نەدانی موچەوەیە.

عەتا ئەحمەد جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، ئەو بڕیارەی بۆ دواخستنی خوێندن دراوە، بەشێكی كەمی لەبەر كۆرۆنایە، بەڵكو زۆربەی هۆكارەكەی بۆ نەبوونی موچە دەگەڕێتەوە، ئەوەش بەزیانی گەورە بۆ پرۆسەی خوێندن دەشكێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ناكرێت هەموو شوێنەكان كراوەبن، بەڵام تەنها قوتابخانەكان دابخرێن، “دەسەڵات بەو بڕیارەی دەیەوێت خۆپیشاندان و ناڕەزایی لە خوێندنگەكان روونەدات”.

عەتا ئەحمەد باسی لەوەكرد، ئامارەكانی كۆرۆنا جێگای گومانن بۆ ئەوەن تاوەكو پرۆسەی خوێندن دەستپێنەكاتەوە، ئەوان مامۆستاو موچەخۆرانی راستەقینەیان كردوەتە قوربانی بندیوارەكانی خۆیان.

هاوكات بڕیارە بەهۆی نەبوونی موچەوە سبەی مامۆستایانی ناڕازیی خۆپشاندانی جەماوەری ئەنجام بدەن لەو بارەیەوە جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان وتی، “دەستخۆشیان لێدەكەین و بەهیواین گشت چین و توێژەكانی هەرێم لەگەڵ مامۆستایان بەشداری خۆپیشاندانەكان بكەن”.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، ئەمڕۆ لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لە هەرێم بڕیاریدا تاوەكو رۆژی حەوتی مانگی یەكی ساڵی نوێ پرۆسەی خوێندن دەست پێنەكاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا