یەكێتی مامۆستایان گرفتەكانی بەردەم پرۆسەی خوێندن ئاشكرادەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جێگری سكرتێری یەكێتی مامۆستایانی كوردستان دەڵێت، لەگەڵ ئەوەی كردنەوەی دەرگای ناوەندەكانی خوێندن هیوا بەخشە، بەڵام كۆمەڵێك كێشە و گرفت هەیە كە وەزارەتی پەروەردە چارەسەری نەكردوون و ئەوەش كاریگەری دەبێت لەسەر پرۆسەی خوێندن.

عەتا ئەحمەد، جێگری سكرتێری یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: كاتی كردنەوەی دەرگای قوتابخانە و خوێندنگەكان كاتێكی گونجاوە چونكە هەتا دوابكەوێت لە زیانی پرۆسەكە دەشكێتەوە، هاوكات ئێستا مووچەش لە كاتی خۆیدا دابەش دەكرێت بۆیە ئەم دوو خاڵە، دووخاڵی باشن بۆ باش بەڕێوەچوونی پرۆسەی خوێندن.

جێگری سكرتێری یەكێتی مامۆستایانی كوردستان وتی: لەگەڵ ئەوەشدا كۆمەڵێك گرفت هەیە لەوانە تا ئێستا كتێب دابەش نەكراوە، لە كاتێكدا وەزارەتی پەروەردە دەڵێت، پرۆگرامەكانی خوێندنم چاپكردووە، بەشێك لە تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12 هێشتا ماوە، نمرەی پۆلی 12 نەگەڕاوەتەوە ئەمەش كاریگەری هەیە لەسەر دابەشكردنی خوێندكار بەسەر پۆلەكاندا هەیە.

وتیشی: لەلایەكی دیكە بەشێك لە خوێندنگەكان خولی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانیان تێدایە و مامۆستایان سەرقاڵی ئەو خولەن.

باسی لەوەشكرد، پێشتر بڕیاربوو كە رێنمایی نوێ‌ بۆ پرۆسەی خوێندن دەربچێت كە ئایا بەشێوەی بنیاتنانی تواناكان (بریتش كانسڵ) دەبێت یان رێنمایی نوێ‌ دەردەچێت تا ئێستا یەكلایی نەبووەتەوە.

عەتا ئەحمەد روونیكردەوە، ئەم گرفتانە رەنگە دوو یان سێ‌ هەفتەیەك كاریگەری هەبێت لەسەر باش بەڕێوەچوونی پرۆسەی خوێندن، هیوادارین بتوانرێت ئەم دوو بۆ سێ‌ هەفتەیەی سەرەتای خوێندن بە پێداچوونەوە بەوانەكانی ساڵی رابردوو بەڕێبكرێت بۆئەوەی تا رادەیەك كەم و كورتییەكانی ساڵی رابردوو پڕبكرێتەوە.

بڕیارە رۆژی 14 ی ئەیلول دەرگای ناوەندەكانی خوێندن بەرووی ملیۆنێك و 725 هەزار خوێندكاردا بكرێنەوە بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2021 _ 2022 ، جگە لەوە زیاتر لە 90 هەزار خوێندكار لە كەرتی ناحكومی دەخوێنن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا