مەرجی مامۆستایان بۆ خوێندنی ئەمساڵ دراوەتە وەزارەتی پەروەردە

پۆڵەتیک پرێس_

ئەندامێکی سکرتارییەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان رایگەیاند، ” مامۆستایان پەیامی خۆیان داوەتە وەزارەتی پەروەردە و ئەگەر بەڵێنی (30) رۆژ جارێک موچەمان پێنەدەرێت، ناچینە ژێر باری کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان”.

 بەرهەم مستەفا، ئەندامی سکرتارییەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان کە هاوکات لە پشکی گۆرانە بە میدیا حزبەکەی ڕاگەیاندووە، ” بۆ دەستپێکردنی پرۆسەی خوێندنی (2020-2021) چەند پێشنیارێکیان ئاڕاستەی وەزارەتی پەروەدە و ئەنجومەنی وەزیران کردووە، داوایان کردووە پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ نەفەوتێت”.

نزیکەی ملیۆنێک و (800) هەزار خوێندکار لە هەرێمی کوردستان هەن

وتیشی، “هەموو هەوڵێک دەدرێت بۆ ئەوەی پرۆسەی خویندنی ئەمساڵ لە (21-9-2020) دەستپێبکاتەوە، بەڵام یەکێک لە مەرجەکانیان ئەوەیە ئەگەر بەڵێنی (30) رۆژ جارێک موچە نەدرێت بە مامۆستایان، ئەوا ناچینە ژێر باری کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “نزیکەی ملیۆنێک و (800) هەزار خوێندکار لە هەرێمی کوردستان هەن، ناکرێت بەهۆی کۆرۆناوە لە خوێندن بێبەشبکرێن، لە کاتێکدا دەوام لەسەرجەم سێکتەر و فەرمانگە حکومییەکان دەستیپێکردۆتەوە، بۆیە دەبێت حکومەت کۆمەڵێک رێنمایی و رێکاری تەندروستی هەن لە ناو پۆلەکان بیگرێتەبەر”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا