جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایان: حكومەت بێڕێزی بەمامۆستایان دەكات

پۆڵەتیك پرێس

جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان رایگەیاند، ئەگەر موچە لەوە زیاتر دوابكەوێت بایكۆتكردنی دەوام و دەربڕینی ناڕەزایەتی یەكێكە لەبژاردەكانی مامۆستایان و دەشڵێت ئەوەی حكومەتی هەرێم دەیكات هەڵەیەو پێویستە چاكی بكاتەوە.

عەتا ئەحمەد، جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند،بەهۆی ئەوەی دەوام كەمكراوەتە وەك مامۆستایان بایكۆت بەهەڵوێستێكی نەخوازراو دەزانین بەڵام ئەوەی حكومەتيش لەدابەشكردنی موچەدا دەیكات ناحەقییەكی گەورەیە بەرامبەرار مامۆستایان و تەواوی فەرمانبەران

وتیشی، چاوەڕێمان دەكرت حكومەت لێبڕینی موچە نەهێڵێت بەڵام حكومەت جارێكی دیكە دەستی كردەوە بەدواخستنی موچە بەبیانوی لاواز بۆیە ئەگەر حكومەت بەردەم بێت لەسەر ئەو هەوڵوێستەی ناچارین بایكۆتی خوێندن بكەین

جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ئاماژەی بەوەشكرد، حكومەت لەڕێگەی دواخستنی موچەوە ئەوپەڕی بێڕێزی و بێحورمەتی بەرامبەر مامۆستایان و موچەخۆران بەگشتی دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا