پۆڵەتیك پرێس
بەرپرسانی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ئاشكرایدەكەن، لەگەڵ وەزیری پەروەردە و وەزیری خوێندنی باڵا لەسەر خەتن، بڕیاردراوە شەممەی داهاتوو دەوامی خوێندن لە قوتابخانەو زانكۆو پەیمانگاكان دەستپێبكاتەوە.
عەتا ئەحمەد جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، ئەو بڕیارەی بۆ دواخستنی خوێندن دەدات وەزارەتی پەروەردە و لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی كۆرۆنایە، نەك لیژنەی پەروەردە لەپەرلەمانی كوردستان.
وتیشی، “وەك یەكێتی مامۆستایان هیچ پرسێكمان لەبارەی درێژكردنەوەی پشوو یان بەردەوامی دان بەداخستنی دەرگای خوێندنگەكان پێنەكراوە، وەك یەكێتی مامۆستایانیش لەگەڵ كردنەوەی دەرگای خوێندنگەكانن”.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەگەڵ هەردوو وەزیری پەروەردەو خوێندنی باڵا لەسەر هێڵن و بڕیارە رۆژی شەمەی داهاتوو دەرگای خوێندنگاكان بۆ گشت ئاستەكان بكرێنەوە.
پێشتر بەهۆی هەڵكشانی ئامارەكانی توشبوون بە كۆرۆنا سەرۆكی لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا لەپەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، دەرگای خوێندنگەكان بەداخراوی دەمێننەوە.