ئەمریكا لەسەر تەقینەوەكەی شاری ئەلباب هاتە دەنگ

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا نیگەرانی خۆی لە تەقینەوەكەی باكوری شاری ئەلبابی پارێزگای حەلەبی سوریا دەربڕی كە بەهۆیەوە نزیكەی 11 كەس كوژران.

مۆرگان ئۆرتاگس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، ئەمریكا بە توندی ئیدانەی هێرشە تیرۆریستیەكەی نزیك یەكتربڕی سەرقاڵ لە باب دەكات.

دەشڵێت، “زۆر نیگەرانین لە زیادبوونی ئەو جۆرە هێرشە تیرۆریستیانە لەم چەند مانگەی دواییدا”.

رۆژی شەشی ئەم مانگە بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە شاری ئەلباب لە باكوری ڕۆژهەڵاتی حەلەب، دەیان كوژراو و برینداری لێكەوتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا