په‌رله‌مانتارێكی عێراق: ده‌بێت حكومه‌ت له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا دوو موچه‌ دابه‌شبكات

پۆڵه‌تیك پرێس:

بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته‌ حكومه‌تی عێراق له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا موچه‌كانی مانگی 10 و 11 دابه‌شبكات.

 

ئه‌حمه‌د سه‌فار، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند، له‌پاش ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان یاسای قه‌رز په‌سه‌ند ده‌كات و حكومه‌ت ده‌ستده‌كات به‌قه‌رزكردن، ئه‌وا حكومه‌ت له‌هه‌فته‌ی یه‌كه‌می مانگی 11 موچه‌ی مانگی 10 دابه‌شده‌كات و دوای دوو هه‌فته‌ش موچه‌ی مانگی 11 دابه‌شده‌كات.

 

بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عێراق جه‌ختیشیكرده‌وه‌ له‌وه‌ی، ئه‌سته‌مه‌ په‌رله‌مان ڕه‌زامه‌ندی بدات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی حكومه‌ت 41 ترلیۆن دینار قه‌رز بكات، به‌ڵكو ده‌بێت بڕه‌كه‌ی كه‌متر بێت.

 

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ په‌رله‌مانی عێراق كۆببێته‌وه‌ و یه‌كێكیش له‌ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ گفتوگۆكردنه‌ له‌باره‌ی پڕۆژه‌یاسای قه‌رز.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا