پۆڵەتیك پرێس
لەگەڵ دەستپێكردنەوەی دەوامی خوێندنگەكان مامۆستایانی وانەبێژ لە قەزای سەید سادق گربونەوە و بایكۆتی دەوامیان كرد.
ئەمڕۆ یەك شەممە، 16ی ئایار بەبڕیاری وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەرگای قوتابخانەكان بەڕووی قوتابیان و مامۆستایاندا كرانەوەو پرۆسەی خوێندن بەجێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی خۆپارێزی لەكۆرۆنا دەستیپێكردەوە.
لەگەڵ كردنەوەی دەرگای خوێندنگەكان لە قەزای سەیدسادق مامۆستایانی وانەبێژ كە نزیكەی 500 مامۆستان نەچونەوە بۆ هۆڵەكانی خوێندن و گردبوونەوە و بایكۆتی دەوامییان كرد.
ئەو مامۆستایانە دوایان لە حكومەت كرد بەهەمیشەی بكرێن و لەگەڵ مامۆستایانی دیكەدا جیاوازییان نەكرێت لەڕووی دابینكردنی موچە وە و جەختیان كردەوە، لە بایكۆت بەردەوام دەبن تا وەلامی داواكاریەكانیان دەدرێتەوە.