نرخی نەوت لە سەروو 86 دۆلارەوەیە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت بەرزبووەتەوە و بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە سەروو 86 دۆلارەوەیە.

بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 86 دۆلار و 48 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 80 دۆلار و 49 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لە ئێستادا جیهان گەشبینە بە ئەگەرەکانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، بەتایبەت کە جموجۆڵەکانی چین ڕوو لە زیادبوونە، کە بە یەکێک لە گەورەترین هاوردەکارانی نەوت لە جیهاندا هەژماردەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا