بۆری ئیفراز سێی هەولێر چاككرایەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بۆری ئاوی ئیفراز – سێی هەولێر چاككرایەوە و قایمقامی هەولێر دەڵێ، سبەی ئاو بۆ ئەو ماڵانە بەردەدرێتەوە كە سوود لەو ئیفرازە وەردەگرن.

نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر رایگەیاند: بۆری ئیفراز – سێ لەلایەن تیمی چاككردنەوەوە، چاككراوەتەوە و سبەی ئاو بۆ ئەو ماڵانە بەردەدرێتەوە كە سوود لەو ئیفرازە وەردەگرن.

دەربارەی هۆی دواكەوتنی بەردانەوەی ئاویشەوە وتی، بەهۆی شكانی بۆرییەكەوە، نزیكەی 24 كاتژمێر كات پێویستە بۆ ئەوەی بۆرییەكان پڕببنەوە لە ئاو، دوای ئەوە دەستبەجێ ئاو بەردەدرێتەوە.

ئەمە جاری یەكەم نییە بۆرییەكانی ئیفراز لە هەولێر دەشكێن؛ قایمقامی هەولێر دەڵێت، لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان رەزامەندی لەسەر گۆڕینی بۆرییەكە بە گشتیی دراوە كە لە سەرچاوەكەیەوە تاوەكو ناو هەولێر 11 كیلۆمەترە و هەمووی دەگۆڕدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا