پۆڵەتیك پرێس:
هێزێكی گەورە لەسۆران جوڵەی پێكراوەو وەزارەتی پێشمەرگەش رایگەیاند، كە ئەو هێزە هیچ پەیوەندییەكانیان بەوانەوە نییە.
گرتەیەكی ڤیدیۆیی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی بڵاوبووەتەوە، كە جوڵەپێكردنی هێزێكی پێشمەرگەیە لەناوچەیەكی سۆرانو سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن، هێزەكە بەرەو ناوچەی سیدەكانو برادۆست جوڵێنراون.
لەو بارەیەوە لیوا قارەمان شێخ كەمال، جێگری سوپاسالاری وەزارەتی پێشمەرگە بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، وەك وەزارەتی پێشمەرگە ئاگاداری جوڵە پێكردنی هیچ هێزێك نیین.
لیوا قارەمان شێخ كەمال راشیگەیاند، هیچ هێزێكی ئێمە وەك وەزارەتی پێشمەرگە بۆ هیچ شوێنێك جوڵەی پێنەكراوە.
پۆڵەتیك پرێس بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بە چەند بەرپرسێكی پارتیو بەرپرسانی حكومی لەقەزای سۆران كرد، بەڵام هیچكام لەپەیوەندییەكان وەڵامنەدرانەوە.