دادگای فیدراڵی بڕیاردان لە چارەنووسی ئەنجومەنی پارێزگاكان دوادەخات

پۆڵەتیك پرێس

دادگای باڵای فیدراڵی وادەی بڕیاردانی لە چارەنووسی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق دواخست بۆ مانگی ئایاری داهاتوو.

رۆژی پێنج شەممە 29_4_2021، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق دانیشتێكی دیكەی ئەنجامدا تایبەت بە یەكلاكردنەوەی تانە لێدان لە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاكان، بەبێ‌ ئەوەی چارەنووسی ئەنجومەنی پارێزگاكان یەكلایی بكرێتەوە، دانیشتنەكە دواخرا بۆ 2_5_2021.

دوای ئەوەی لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە دادگای باڵای فیدراڵی كاراكرایەوە، تا ئێستا دوو كۆبوونەوەی ئەنجامداوە بۆ بڕیاردران لەو تانەیەی ژمارەیەك لە ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق داویانە لە بڕیاری پەرلەمانی عێراق تایبەت بە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنەكە.

پەرلەمانی عێراق لە 26_11_2021، بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا