پەرلەمانتاران داوا دەكەن سەرۆكی حكومەت لەپەرلەمان ئامادەبێت

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی حكومەت لەبری ئەوەی ئامادەی دانیشتنی پەرلەمان بێت تایبەت بە پرساندن، وەڵامەكانی لە رێگەی نووسراوێكەوە ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كردووە و رۆژی سێشەممەی داهاتوو پەرلەمان گفتوگۆی وەڵامەكانی ناو ئەو نووسراوە دەكات، ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستانیش دەڵێت ئەوە بێڕێزی كردنە بە پەرلەمان و پێی رازی نابین.

شێركۆ جەودەت ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: پێویستە سەرۆكی حكومەت ئامادەی دانیشتنەكەی پەرلەمان بێت، ناكرێت گفتوگۆی بابەتێك بكەیت پەیوەست بە كەسێك ئەو كەسە خۆی ئامادە نەبێت.

ئەو ئەندامەی پەرلەمان وتی: ئێمە بەوە رازی نابین و ئەوە بە بێڕێزی كردن بەرامبەر پەرلەمان دەزانین.

بڕیارە رۆژی سێشەممەی داهاتوو دانیشتنی ژمارە (9)ی ئاسایی خولی پایزەی پەرلەمان بەڕێوەبچێت، بەشێكی كارنامەی دانیشتنەكەی پەرلەمان تایبەتە بە گفتوگۆی پرساندن و وەڵامەكانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران و جێگرەكەی و وەزیری دارایی و ئابووری بەپێی حوكمی ماددەكانی (70، 71، 73) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.

پێشتر 23 ئەندامی فراكسیۆنە جیاوازەكانی پەرلەمانی كوردستان یاداشتێكیان ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كردبوو بە مەبەستی پرساندنی سەرۆكی حكومەت بەهۆی بڕینی 21%ی مووچەی فەرمانبەران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا