شنیار ئەنوەر دەربارەی راگەیەندراوەكەی سەرۆكی حكومەت زانیاری نوێ‌ ئاشكرا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە بەرنامەیەكی تایبەتی پۆڵەتیك پرێس شنیار ئەنوەر چالاکوان و هاوسەری سەركەوت شەمسەدین پەرلەمانتاری پێشووی پەرلەمانی عێراق، زانیاری لەبارەی ئەو راپۆرتەی رۆژنامەنووسە ئەمریكیەكە و راگەیەندراوەكەی سەرۆكی حكومەتی هەرێم ئاشكرا دەكات.

لە میانی بەرنامەكەدا شنیار ئەنوەر باس لەوەدەكات، لەدوای بڵاوبوونەوەی بەیاننامەكەی نووسینگەی سەرۆكی حكومەت و تۆمەتباركردنم بە بوونی پەیوەندی لەگەڵ ئەو رۆژنامەنووسە ئەمریكییە من تائێستاش شۆكم نامەوێت بڕوا بەوە بهێنم كە روویداوە.

شنیار ئەنوەر ئەوەشی خستەڕوو ، من تەنها راپۆرتەكەی ئەو رۆژنامەنووسە ئەمریكیەم لە واڵەكەی خۆمەوە وەرگێڕاوە و دامناوە بەڵام دواتر سەرۆكی حكومەت هاتووە منی تۆمەتباركردووە و بابەتەكەی بەلاڕێدابردووە.

شنیار ئەنوەری باسی لەوەشكرد، حكومەتی هەرێم ئەگەر رێگەی یاسایی لە ئەمریكا بگرێتەبەر دەیدۆڕێنێت، لەلایەكی دیكەوە حكومەتی ئەمریكا دەست بەسەر باڵەخانەكەدا دەگرێت، بەڵام تەنها بۆئەوەی رای گشتی بەلاڕێدا ببات هاتووە ئێمەی تۆمەتباركردووە، ئەگەر سور دەزانن راپۆرتەكە راست نییە با بێن لە دادگای ئەمریكادا سكاڵا تۆماربكەن.

روونیشیكردەوە، من هەقی خۆم لە سەرۆكی حكومەت دەسەنمەوە و لە ئەمریكا رێكاری پێویست دەگرینەبەر و لە كاتی خۆیدا بۆ خەڵكی هەرێمی كوردستانی ئاشكرادەكەین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا