دانیشتنەكانی پەرلەمانی كوردستان دەست پێدەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەكات بۆ دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی خولی بەهارەی پەرلەمان.

د. ڕێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە بانگێشتنامەكەیدا ئاماژەی بەوەكردووە، پشتبەستن بە حوكمی بڕگەی (سێیەم) لە ماددەی 18 ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان-عێراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئەندامە‌كانی پەرلەمان بكەین بۆ دانیشتنی ژمارە 1 ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی پێنجەم لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان-عێراق.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە سەعات 11:00 ی پێشنیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە ڕێكەوتی 1_3_2023، دانیشتنەكە دەستپێدەكات و داوا لە ئەندامان دەكات‌ لە كاتی دیاریكراودا ئامادەبن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا