بانكی ناوەندی عێراق: پارەی مووچە ئامادەیە

پۆڵەتیك پرێس

بانكی ناوەندی عێراق رایگەیاند، ئامادەی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانن و هەر كات عێراق دەستی بەدابەشكردنی موچەی خۆی كرد ئەوا٣٢٠ ملیارەكەی هەرێمیش دەنێرێت.

بانكی ناوەندی لە بڵاوكراوەیەكدا رایگەیاندووە: “ئامادەیی تەواومان هەیە بۆ خەرجكردنی موچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەران و خانەنشینان.”

ئەوەشی خستووەتەڕوو، بڕی پارەی پێویست لە هەژماری وەزارەتی داراییدا هەیە و لەئێستاشدا هیچ كێشەیەكی هونەریی و تەكنیكی نییە رێگربێت لەبەردەم دابەشكردنی مووچەدا.

بۆ ئەم مانگە دابەشكردنی موچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەرانی عێراق دواكەوت ئەوەش نیگەرانی لێكەوتەوە و ئەو دواكەوتنە كاریگەری لەسەر موچەی ئەم مانگەی فەرمانبەری هەرێمیش دروستكردووە، بەو پێیەی هەركات عێراق دەستی بە دابەشكردنی موچەی فەرمانبەرانی خۆی كرد ئەوكات ٣٢٠ ملیارەكەی هەرێمیش دەنێرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا