کەشناسی: لە ناوچە شاخاوییەکان نمە باران دەبارێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ی ئادار، ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بە یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبنەوە.

سبەی هەینی15ی ئادار، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی هەرێم بە تایبەت ناوچە شاخاوییەکان نمە باران و بارانی مامناوەند دەبارێت، پاشان لە کاتەکانی شەو لەسەر بەشێک لە سنووری پارێزگای سلێمانى و ناوچە شاخاویەکانى ئەگەرى باران بارین زیاترە، هەندێک کات لە کاتى باران هەورە تریشقەشى لەگەڵ دەبێت ، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 23پلەى سیلیزى

سلێمانی :21 پلەى سیلیزى

دهۆک : 22پلەى سیلیزى

کەرکوک : 24پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 21پلەى سیلیزى

زاخۆ : 23پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 15پلەى سیلیزى

سۆران : 21پلەى سیلیزى

گەرمیان : 26پلەى سیلیزى

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا