لیژنەی دارایی هەڵسەنگاندن بۆ راپۆرتی دووەمی چاکسازی حکومەت دەكات

پۆڵەتیك پرێس

بڕیارە سبەی لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووری پەرلەمانی کوردستان لەبارەی راپۆرتی دووەمی چاکسازی لە موچە، دەرماڵە، بەخشین، ئیمتیازاتەکان و خانەنشینی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبێتەوە.

لە 26ی نیسانی ئەمساڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان راپۆرتی دووەمی لیژنەی باڵای چاکسازیی رادەستی پەرلەمانی کوردستان کرد.
زیاد جەبار، سەرۆكی لیژنەی دارایی  و ئابووریی لە پەرلەمانی کوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: “بڕیارە سبەی سێشەممە وەك لیژنەكە بۆ هەڵسەنگاندنی ئەو راپۆرتەی گەیشتووەتە دەستمان كۆبینەوە و بۆچوونی خۆمان لەوبارەوە دەخەنەڕوو، دواتر بە راپۆرتێک دەدرێتە سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان”.

سەرۆكی لیژنەی دارایی وتیشی “دەمانەوێت بزانین حكومەت توانیویەتی یاسای ژمارە دووی ساڵی رابردوو جێبەجێبكات، دوای هەڵسەنگاندنەكەش ئەگەر پێویست بکات میوانداری لایەنی پەیوەندیدار لە حکومەت دەكەین”.

لەبارەی كەمكردنەوە و هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری لێبڕینی موچە، زیاد جەبار باسی لەوەكرد، ئەوان چاوەڕوانی ناردنی پرۆژەبودجەی كوردستانن بەدەستیان بگات، قسەی خۆیان كردووە حكومەت و ئەنجومەنی وەزیرانیان ئاگادار كردووتەوە لێبڕینەكە نایاساییە و پێویستە هەڵبوەشێتەوە، دواجاریش وەزارەتی دارایی بڕیاری لەسەر دەدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا