پۆڵه‌تیك پرێس:
نرخی نه‌وتی له‌بازاڕه‌كانی جیهان گه‌یشته سه‌روو 56 دۆلار، به‌وه‌ش به‌هاكه‌ی به‌ڕێژه‌ی 8% به‌رزبووه‌وه.
ڕۆژی شه‌ممه بازاڕی نه‌وت به گه‌یشتنی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت به 56 دۆلار و 25 سه‌نت داخرا.
هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وتی خاوی برێنت به‌ڕێژه‌ی 8% ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بڕیاری سعودییه كه پابه‌ندبوونی خۆی به كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت نیشاندا.
هاوكات نه‌وتی خاوی ته‌كساس نرخه‌كه‌ی بۆ 52 دۆلار و 72 سه‌نت به‌رزبووه‌وه، به‌وه‌ش به‌ڕێژی 7% به‌هاكه‌ی به‌رزبوه‌وه.