عێراق چارەنووسی خوێندن یەکلادەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لیژنەی پەروەردەی پەرلەمان و وەزارەتی پەروەردەی عێراق بۆ یەکلاییکردنەوەی چارەنووسی خوێندنی ئەمساڵ ئەمڕۆ پێنجشەممە کۆدەبنەوە.

عەباس زاملی، ئەندامی لیژنەی پەروەردەی پەرلەمانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی ڕاگەیاندووە، کۆبوونەوەی لیژنەی پەروەردە لەگەڵ وەزارەت پەیوەندیدارە بە بابەتی یەکلاکردنەوەی چارەنووسی خوێندنی ئەمساڵ بۆ پۆلە کۆتا و ناکۆتاکان، بەجۆرێک لە بەرژەوەندی خوێندکاران بێت و ڕەچاوی بڵاوبوونەوەی بەرچاوی ڤایرۆسی کۆرۆناش بکرێت”.

زاملی ڕاشیگەیاندووە، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەکرێت لەسەر هەژمارکردنی نمرەی نیوەی ساڵ و کۆرسی یەکەم بۆ پۆلە ناکۆتاکان و ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی وزاری بۆ پۆلە کۆتاکان، هەروەها پێشنیاری ئەنجامنەدانی تاقیکردنەوەش بۆ پۆلی شەشی سەرەتایی و هەژمارکردنی نمرە وەک شێوازی پۆلە ناکۆتاکان گفتوگۆی لێ دەکرێت”.

لە ئێستادا زیاتر لە ١٠ ملیۆن خوێندکار کە دابەش بوون بەسەر ٢٥ هەزار خوێندنگەی سەرەتایی و ناوەندیدا چاوەڕێی یەکلابوونەوەی چارەنووسی خوێندنی ئەمساڵیان دەکەن.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا