دۆسیەیەكی دیكە بۆ یەكێك لە زیندانیانی بادینان زیادكرا

پۆڵەتیك پرێس

یەكێك لە پارێزەرانی دۆسیەی رۆژنامەنوس و چالاكوانانی بادینان ئاشكرایدەكات، دۆسیەیەكی دیكە بۆ گۆهدار زێباری یەكێك لە سزادراوانی بادینان زیادكراوە، لەكاتێكدا ئەو چالاكوانە ئەو تۆمەتەی رەتكردوەتەوە كە ئاڕاستەی كراوە.

بەشدار حسن پارێزەری دۆسیەی رۆژنامەنوس و چالاكوانانی بادینان رایگەیاندووە، كەمێك لەمەوبەر ڕۆژنامەنوس گۆهدار زێباری هێنرایە بەردەم دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێرو تۆمەتێكی تریان داوەتە پاڵی گوایە چەكی تاپڕیان لە ناو ئۆتۆمبێلەكەیدا دۆزیوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لەبەرانبەر ئەو تۆمەتەدا گۆهدار رەتیكردەوەو وتی “ئەو چەكە هی من نییەو بۆم دروستكراوە، من نە ڕاوچیم نە دوژمندارم چەكی من تەنها و تەنها قەڵەمە”.

گۆهدار زێباری پێشتر لەگەڵ ژمارەیەك لە رۆژنامەنوس و چالاكوانانی دیكەی بادینان بە شەش ساڵ حكومدرا، بەڵام تائێستا نەگواستراوەتەوە چاكسازی.

بەوتەی بەشدار حەسەنی پارێزەر، كردنەوەی ئەم دۆسیەیە بۆ گۆهدار زێباری پەیوەندی بەوەوە هەیە، كەچەند جارێك لەزیندان قسەی كردووەو نامەی گەیاندراوەتە دەرەوەو بڵاوبوەتەوە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک