ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ یەکشەممە کاتژمێر 10:00ی بەیانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر دوو پڕۆژەیاسای گرنگ دەدات.

بەپێی ڕاگەیەندراوی ئەمڕۆی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کارنامەی کۆبوونەوەکە بریتییە لە: دەنگدان لەسەر پەسەندکردنی بودجەی پڕۆژەکانی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین بە سەرجەم قەزا و ناحیەکانەوە بە بڕی 20 ملیار و 730 ملیۆن دینار لە بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2022.

هاوکات بەشێکی دیکەی کارنامەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ تایبەتە بە، “دەنگدان لەسەر پەسەندکردنی پڕۆژەکانی سنووری ئیدارەی گەرمیان بە سەرجەم قەزا و ناحیەکانیەوە بە بڕی 15 ملیار و 180 ملیۆن دینار لە بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2022”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا