بافڵ جەلال تاڵەبانی: محەمەد ئەحمەد ئەربیلی هەمیشە لە یادەوەریماندا دەمێنێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، نیگەرانیئ خۆی بۆ کۆچی دوایی هونەردمەند محەمەد ئەحمەد ئەربیلی دەربڕی

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێكدا ڕایگەیاند، کۆچی دوایی مامۆستا محەمەد ئەحمەد ئەربیلی، ھونەرمەندی گەورە و ناسراوی گەلەکەمان لە دڵەوە نیگەرانی کردین.

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەشێکی پەیامەکەیدا وتیشی “محەمەد ئەربیلی یەکێک بوو لە دەنگە بەسۆزەکانی گۆرانی و مۆسیقای کوردی. هەوڵ و خزمەتەکانی ئەو مامۆستا گەورەیە بۆ بەرەوپێشچوونی هونەری کوردی لەیادناکەین و بۆ هەمیشە لە یادەوەریماندا دەمێنێتەوە”.

محەمەد ئەحمەد ئەربیلی لە ساڵی 1933 لەدایکبووە، ئەمڕۆ دووشەممە لە تەمەنی 89 ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر کۆچی دواییکرد، یەکێک بوو لە دەنگە دیارەکانی شاری هەولێر و کوردستان و خاوەنی زیاتر لە 100 گۆرانی بوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا