كچە ئێزیدییەك لەدەست داعش رزگار دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس:
نووسینگەی كاروباری رفێنراوە ئێزیدییەكان لەدهۆك رزگاركردنی كچێكی تری لەدەست داعش راگەیاند.

نووسینگەكە لەمیانی راگەیەنراوێك ئاشكرایكرد، كچێك لەناوی عاسمە جاسمی تەمەن، 19 ئازادكراوە، كە لەناو كەمپی هۆڵ بووە.

نووسینگەكە ئاشكراشیكردووە، ئەو كچە پێشتر لەلایەن چەكدارانی داعش رفێنراوەو خۆی خەڵكی قەزای شەنگال بووە.

هەروەها نووسینگەكە باسی لەوە كردووە، كە دوای دۆزینەوەی كچەكە لەكەمپی هۆڵ، هێنراوەتە پارێزگای دهۆك‌و بڕیارە بەكەسوكاری شادبكرێتەوە.

چەكدارانی داعش ساڵی 2014 هێرشیان كردە سەر ناوچەكانی شنگال‌و لەئەنجامی هێرشەكەشیان دەیان كەس كوژران‌و هەزارانی تریش رفێنرا، كە زۆربەی رفێنراوەكان كچ‌و ژنانی ئێزیدی بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا