ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی عێراق ژمارەیەك بڕیار دەردەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی عێراق یەكەمین كۆبونەوەی لە ساڵی 2023 دا ئەنجامدا و دانانی چوارچێوە و رێكاری ئەمنی بۆ گواستنەوەی ماددە مەترسیدارەكان و یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی ناوخۆی عێراق و میسری پەسەندكرد.

رۆژی سێ‌ شەممە، 10_1_2023 ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی عێراق بە سەرۆكایەتی قاسم ئەعرەجی، راوێژكاری ئەنجومەنەكە كۆبوەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی ئەنجومەنەكە، لە كۆبونەوەكەدا رێكارەكانی تایبەت بە گواستنەوەی ماددە مەترسیدارەكان پەسەندكرا و كەوتەبواری جێبەجێكردنەوە.

ئەوەشهاتووە، بەمەبەستی دیاریكردنی ئاستەنگییەكان، بەشی پلاندانانی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی چاودێری جێبەجێكردنی بڕیارەكە دەكات.

هاوكات لە كۆبونەوەكەدا یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی ناوخۆی عێراق و میسر پەسەندكرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا