پاپا داوای کۆتایی هێنان بە توندو تیژی دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پاپای ڤاتیکان لە میانەی وتارێکیدا، ئەمڕۆ یەکشەممە داوای کۆتایی هێنان بە توندو تیژی دەکات، دوای هێرشەکانی نەرویج و ئەفغانستان و بەریتانیا لەم هەفتەیەدا.

پاپای فاتیکان وتی”لە هەفتەی ڕابردوودا، هێرشی جیاواز لە نەرویج و ئەفغانستان و ئینگلتەرا ئەنجام دراوەو، چەندین کوژراوو برینداری لێکەوتۆتەوە”.

ئاماژەی بەوەشدا، لەگەڵ هاوخەمی بۆ قوربانیانی هێرشەکە، وتی هیوادارم کۆتایی بە ڕێگەی توندوتیژی بهێنن، کە بەردەوام زیان بە هەمووان دەگەیەنێت، توندوتیژی توندوتیژی زیاتر بە دوای خۆیدا دەهێنێت.

لەم هەفتەیەدا چەندین هێرشی توندوتیژی جۆراو جۆر، لە وڵاتی نەرویج و بەیتانیا و ئەفغانستان ئەنجامدرا، چەندین کوژراوو برینداری لێکەوتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا