ئومێد خۆشناو وەك پارێزگاری هەولێری دیاریكرا

پۆڵەتیك پرێس

بەدەنگی 18 ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، ئومێد خۆشناو وەك 42 هەمین پارێزگاری هەولێر هەڵبژێردرا.

لە كۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنەكەدا كە تایبەت بوو بە دەنگدان لەسەر كاندیدی پۆستی پارێزگاری هەولێر، تێیدا ئومێد خۆشناو دەنگی 18 ئەندامی ئەنجومەنەکەی بەدەستهێنا، بەوەش وەك پارێزگاری نوێی هەولێر هەڵبژێردرا.

فراكسیۆنی یەكێتی دەنگی بە ئومێد خۆشناو نەدا، هاوكات فراكسیۆنەكانی، گۆڕان، كۆمەڵ، یەكگرتوو، بایكۆتی دانیشتنەكەیان كرد.

ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر لە 30 ئەندام پێكدێت؛ فراكیسۆنی پارتی: 12 ئەندام، فراكسیۆنی یەكێتی: شەش ئەندام (یەكێكیان جیابووەتەوە).

فراكسیۆنی گۆڕان: چوار ئەندام (یەكێكیان جیابووەتەوە). فراكسیۆنی كۆمەڵ: دوو ئەندام. فراكسیۆنی یەكگرتوو: یەك ئەندام و پێكهاتەكان (توركمان و كریستیان): پێنج ئەندام.

لە كۆبونەوەكەدا ئۆمێد خۆشناو ١٨ دەنگی بەدەستهێناو دوو كاندیدەكەی دیكەش هیچ دەنگێكیان بەدەست نەهێنا.

رۆژی 18ی تشرینی دووەم، فرسەت سۆفی پارێزگاری پێشووی هەولێر بەهۆی كاریگەری ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانی لە دەستدا، ئەمڕۆش ئومێد خۆشناو وەك پارێزگار لە جێگەی دانرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا