لە هەولێر زیاتر لە دە هەزار منداڵ نەخۆشی ئیفلیجی مێشکیان هەیە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئومێد خۆشناو لە رۆژی جیهانیی ئیفلیجی منداڵان رایگەیاند، زیاتر لە دە هەزار منداڵ لە هەولێر نەخۆشی ئیفلیجی مێشکیان هەیە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی هەولێر و وەزارەتی تەندروستیی و پارێزگای هەولێر بە هەموو جۆرێک هاوکار دەبین بۆ دابینکردنی پێداویستی تەندروستی بۆ خزمەتکردنی ئەو منداڵانەی نەخۆشی ئیفلیجی مێشکیان هەیە.

وتیشی: کردنەوەی سەنتەری راوێژکاریی بۆ نەخۆشییەکانی ددان بۆ منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت، یەکێکی دیکە لەو خزمەتگوزارییانەیە کە لە سەرانسەری عێراق یەکەم بەشە دەکرێتەوە و خزمەت بەو منداڵانە دەکات کە خاوەن پێداویستی تایبەتن.

لایخۆیەوە هەژین تەلعەت سامان، سەرپەرشتیاری بنکەی هێلینا بۆ منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت رایگەیاند، ئێمە پێویستمان بەم جۆرە سەنتەرانەیە، چونکە لە ئێستادا لە سنووری پارێزگای هەولێر زیاتر لە 10 هەزار منداڵ هەیە کە نەخۆشی ئیفلیجی مێشکیان هەیە و پێویستیان بە چارەسەری تەندروستییە لە هەموو بوارەکان و لەنێویشیاندا چارەسەری ددان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا