ئەو خێزانە کوردەی لە مێرسین هێرش کرایەسەریان گەڕانەوە هەرێم

پۆڵەتیك پرێس

چوار رۆژ لەمەوبەر ژمارەیەك تورك لە شاری مێرسین هێرشیانكردە سەر خێزانێكی كوردی دانیشتووی شاری هەولێر كە بە مەبەستی گەشتكردن سەردانی ئەو وڵاتەیانكردووە، لەئێستادا ئەو خێزانە گەڕانەوە هەولێر.

ئێوارەی رۆژی پێنج شەممە، ئەو خێزانە كوردە كە لە ئەدەنەوە بەرەو ئەنتالیا رۆشتوون، لەسەر رێگای سەرەكیی شارۆچكەی ئانامور لە پارێزگای مێرسین، لەلایەن چەند كەسێكەوە رێگرییان لێكراوە و هێرشیانكرایە سەر و لەئەنجامدا باوكەكە و كوڕێكی برینداربوون، باوكەكە بە مەبەستی چارەسەركردن رەوانەی نەخۆشخانەی ئانامور كرا، ئەمڕۆش ئەو خێزانە لە رێگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل گەڕاونەتەوە هەرێمی کوردستان و باری تەندروستیان جێگیرە.

لای خۆشیەوە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە پەیامنێری پۆڵەتیك پرێس تیایدا ئامادەبوو رایگەیاند “نابێت لە هەولێر بەهیچ شێوەیەك بێلڕێزی بە هیچ میوان و گەشتیارێك بكرێت، دڵنیای لە پارێزگاریكردن لە تەندروستیان دەدەین”.

ئومێد خۆشناو جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه‌ كه‌یسی هێرشكردنه‌ سه‌ر ئه‌و خێزانه‌ی هه‌ولێر له‌ توركیا كۆتایی نه‌هاتووه‌ و نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی كۆنسوڵی توركیا ده‌كه‌ین و ئه‌و به‌ڵگانه‌ش ده‌خه‌ینه‌ڕوو، كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌و خێزانه‌وه‌ به‌ده‌ستیان گه‌یشتووه‌.

پارێزگاری هەولێر وتیشی” شكۆی هاوڵاتیانی خۆمان له‌هه‌ر شوێنێك بێت ده‌پارێزین، وه‌ك چۆن پێداگری له‌سه‌ر سه‌لامه‌تی گیانی هاوڵاتیانی هه‌ولێر ده‌كه‌ینه‌وه‌، به‌ هه‌مان شێوه‌ پارێزگاری له‌و كه‌س و گه‌شتیارانه‌ش ده‌كه‌ین كه‌ سه‌ردانی هه‌ولێری پایته‌خت ده‌كه‌ن، داواكارین دۆسیەی یاسایی تاوانباران دانەخرێت و بەسزای خۆیان بگەن”.

ئەگەرچی توركیا وڵاتێكی گەشتیارییەو ساڵانە لە وڵاتانی جیهانەوە خەڵكی بۆ گەشتكردن رووی تێدەكەن، بەڵام ساڵانە رووداوی لەمشێوەیە دووبارە دەبێتەوە و لەلایەن توركە رەگەزپەرستەكانەوە هێرش دەكرێتە سەر گەشتیاران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا