پارێزگاری هەولێر: هێرشەکەی شەوی رابردوو تیرۆریستییە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پارێزگاری هەولێر رایدەگەیەنێت، هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر تیرۆریستی بوە، بەڵام دڵنیاتان دەكەمەوە هەولێر ئارامە و بەو كارە ترسنۆكانە ناهەژێت.

شەوی رابردو کاتژمێر 11:30 خولەک بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر.

دوای ڕووداوەكەش ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر چووە شوێنی هێرشەكە و لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “هێرششەكە تیرۆرستی بوە و ئامانجی هێرشەکە وەک دیارە کە هەولێر ناوەند و چەقی بڕیاری سیاسییە و هەمیشە ئامانجی تیرۆرستان دەبێت”.

وتیشی “بەتوندی ئیدانەی ئەو هێرشانە دەکات کە دەکرێتە سەر پایتەخت و داواشی لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و حکومەتی عێراق کرد بەپەلە لێکۆڵینەوەی جددی بکەن لەو هێرشانە”.

هاوكات دژەتیرۆری كوردستانیش لەراگەیەندراوێكدا ئەو هێرشەی پشتڕاستكردەوە و ئاماژەی بەوەكرد، هیچ زیانێكی گیانی بەدواوە نەبووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا