ئومێد خۆشناو: هەولێر دەبێتە دەستە خوشكی شاری ناشڤێڵ

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، شاندێكی بۆردی (sister city) شاری ناشڤێڵ گەیشتوونەتە هەولێر بە مەبەستی تەواوكردنی رێكارەكانی دەستەخوشكبوون لە نێوان هەولێر و شاری ناشڤێڵی ئەمەریكا.

رۆژی شەممە 20_5_2023 شاندێكی شاری ناشڤێڵ كە پێكهاتبوون لە جۆن كۆپەر، سەرۆكی شارەوانی شاری ناشڤێڵ و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگا و سەرۆكی بۆردی (sister city) شاری ناشڤێڵ سەردانی هەولێریانكرد، لەو بارەیەوە ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، رایگەیاند، گفتوگۆی نێوان هەولێر و ناشڤێڵ دەستیپێكردووە بەمەبەستی دروستكردنی پەیوەندی هەماهەنگی بە ئامانجی دەستەخوشكبوون.

راشیگەیاند، پرۆسەكە زۆر بەباشی بەڕێوەدەچێت، پارساڵ لەگەڵ سەرۆكی شارەوانی ناشڤێڵ، گفتوگۆی هەموو ئەو بابەتانە كرا لە نێوانمان، ئامانج و نیەتەكانمان ئەوەیە لە ماوەیەكی نزیكدا دەگەینە رێكەوتنی كۆتایی.

پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەدا، ماوەی هەفتەیەك ئەو شاندەی شاری ناشڤێڵ كە لە 20 كەس پێكهاتوون، لە هەولێری پایتەخت دەبن، ژمارەیەك كۆبوونەوە و دیداری گرنگ ئەنجامدەدەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا