ئومێد خۆشناو: ناتوانین گرەنتی ئەوە بكەین لافاو روونادات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، بە ئەنجامدانی رێكارو رێوشوێنەكان، مەترسییەكانی لافاو كەمتر دەبنەوە، بەڵام ناتوانین گەرەنتی ئەوە بكەین كە لافاو رونادات، هەروەها بەهۆی گرفتی دارایی ئەمساڵ دروستكردنی چەند پۆندێك ئەنجام نەدراون.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، ئەمڕۆ شەممە، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئێمە ناتوانین گەرەنتی ئەوە بكەین كە لافاو رونادات، چونكە لە هیچ وڵاتێك ئەو گەرەنتییە نادرێت، بەڵام بە ئەنجامدانی رێكارو رێوشوێنەكان مەترسییەكانی لافاو كەمتر دەبنەوە.

وتیشی، لە چەند ساڵی رابردودا زۆر گرفتمان هەبوە، وەك گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا و هەروەها بە بەردەوام لە هاویناندا كێشەی ئاومان لە شاری هەولێردا هەبوە، ئێستاش لە پاییز تاوەكو بەهار ئامادەكارییەكان بەردەوام دەبن بۆ كەمكردنەوەی مەترسییەكانی لافاو.

ئاماژەی بەوەشدا، ساڵی 2023 ساڵێكی سەخت بو بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبەدەستهێنانی شایستەكانی بودجە و موچەی فەرمانبەران و هەروەها بودجەی پڕۆژەكان، هەمو ئەوانە گرفتی گەورەی لەپێشبو.

ئەوەی خستەڕوو، ئەو پلانە ستراتیژییانەی هەبون لە كەمكردنەوەی مەترسییەكانی لافاو و ئاوی ژێرزەوی و دابینكردنی پڕۆژەی ئاوی ئیفراز چوار، هەمو ئەوانە لە پلانەكان ماون، بەڵام بەهۆی گرفتی داراییەوە ئەمساڵ دروستكردنی چەند پۆندێك ئەنجام نەدراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا