پارێزگاری هەولێر: سێ‌ شوێنی حەوانە بۆ زیارەتكارانی شیعە مەزهەب دابین كراوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پارێزگاری هەولێر رایگەیاند: لە سێ شوێنی جیاواز، شوێنی حەوانەمان بۆ زیارەتكارانی شیعە مەزهەب ئامادە كردووە كە لە وڵاتی ئێرانەوە بۆ بەشداری لە چلەی ئیمام حسێن سەردانی شوێنە پیرۆزەكانی عێراق دەكەن.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند: لە شارەدێی حاجی ئۆمەران، لە سۆران و شاری هەولێر شوێنی حەوانەوە بۆ زیارەتكارانی شیعە ئامادەكراوە، جگە لە شوێنی حەوانەوە، خواردنەوە (چا، شەربەت و قاوە) بێبەرامبەرە.

ئومێد خۆشناو وتی: سبەی خۆم سەردانی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران دەكەم و پارێزگاری ورمێش ئامادە دەبێت و لە رێورەسمێكدا پێشوازیی لە زیارەتكاران دەكەین كە رۆژانە 20-25 هەزار كەس لە دەروازەكە دەپەڕنەوە بۆ هەرێمی كوردستان و دواتر بۆ كەربەلا بەڕێدەكرێن.

ئەمە یەكەمجارە لە دەروازەی نێودەوڵەتییەكانی باشماخ و حاجی ئۆمەرانەوە زیارەتكاران بۆ بەشداری لە چلەی ماتەمینی ئیمام حسێن دێنە ناو خاكی هەرێمی كوردستانەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا