ئومێد خۆشناو: کێشەی غاز چارەسەر دەبێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، لەماوەی یەک دوو رۆژی داهاتوو کێشەی نرخی غاز چارەسەر دەبێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، بە بەردەوامی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکان قسەمان کردووە و تەنانەت رێگامان کردووەتەوە کە لە جێگای دیکەشەوە غاز بگاتە هەولێر.

ئەوەشی خستەڕوو، هەوڵەکان بەردەوامن و لەو بڕوایەدام لەو یەک دوو رۆژە کێشەی غاز چارەسەر ببێت، وتیشی: ئەگەر دوێنێ و پێرێ هەندێک رێکار نەگیرانایەتەبەر بەدڵنیاییەوە نرخەکەی زۆر گرانتر دەبوو لەوەی ئێستا هەیە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، چەند رۆژێکە نرخی غاز لە شار و ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا