ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر چاوەڕێی پارتی دەكات

پۆڵەتیك پرێس

ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر چاوەڕێیە لەلایەن پارتییەوە بەفەرمی ناوی كاندیدی پۆستی پارێزگاری هەولێری بۆ بنێردرێت تاوەكو دەنگی لەسەر بدات.

ژیان ئاغا ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لە فراكسیۆنی پارتی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، بیستویانە كە ئومێد خۆشناو سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان بەهێزترین كاندیدە بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگار.

ئاماژەی بەوەشكرد، هێشتا بەفەرمی ناوی هیچ كاندیدێكیان بۆ نەچووە، ئەنجومەن چاوەڕێیە پارتی كە ئەو پۆستەی بەركەوتووە بەفەرمی ناوی كاندیدێكی بۆ بنێرێت، “هەركات ئەوان ناردیان ئەوا ئێمەش رێكارەكانی دەنگدان لەسەر كاندیدەكە دەگرینەبەر”.

بەپێی یاسا بەركارەكان بۆ دانانی پارێزگارەكان، هەركات بەفەرمی ناوی پارێزگار گەشتە ئەنجومەنی پارێزگاكان، ئەوكاتە پێویستە ئەوانیش لەماوەی 10 رۆژدا پارێزگاری دیاری بكەن.

18ی تشرینی دووەمی ساڵی رابردو فرسەت سۆفی دوای توشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەیەكی توركیا گیانی لەدەستدا، بەڵام تائێستا هیچ كەس لە شوێنەكەی دانەنراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا