ئومێد خۆشناو داوایەك لە دانيشتووانی هەولێر دەكات

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پارێزگاری هەولێر لە راگەیەندراوێكدا هۆشداریی دەداتە هاووڵاتیان كە باران بارین بەردەوامی دەبێت و داوایان لێدەكات ئەوانەی كاری زۆر گرنگیان نیە هاتووچۆنەكەن.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە راگەیەندراوێكدا داوا لە هاووڵاتیان دەكات بۆ پارێزراوی خۆیان و ئاسانكاری بۆ گەیشتنی تیمەكانی بەگری شارستانی بە شوێنە پێویستەكان ئەوانەی زۆر كاری گرینگیان نییە هاتووچۆ نەكەن.

پارێزگاری هەولێر ئەوەی خستەڕوو، بەشێك لە جادەكان ئاو گرتوونی و هاتووچۆ تێیاندا راوەستاوە و باران بارینی بە لێزمەش بەردەوام دەبێت.

داواشیكرد بۆ هەر كارێكی پێویست پەوەندی بە شارەوانی و بەرگری شارستانی و پۆلیس و فەرمانگە خزمەتگوزارییەوەكانەوە بكەن تیمەكان لە ئامادەباشیدان.

لەبەرەبەیانی ئەمڕۆو بارانی بەخوڕ و لافاو لە هەولێر دەستیپێكردووە و ئاستەنگی هاتووچۆ دروستبووە و ئاو چووەتە نێو ماڵ و گەڕەكەكانەوە، بەڵام زیانەكانی جارێ دیار نین.

هەربەهۆی لافاوەكەی ئەمڕۆوە تاقیكردنەوەی خوێندكاران ئەنجام نەدراو خرایە رۆژی شەممەی داهاتوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا