ئومێد خۆشناو: تۆمەتبارانی رووداوەكەی شارۆچكەی خەبات دەدەین بە دادگا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت، بۆ هیچ كەس و هێزێك ڕێگەپێدراو نیە زێدەڕۆیی بكات لەهیچ شوێنێك، هەر ئەمشەویش ئەو كەسانەی ڕووبەڕووی هێزەكان بوونەتەوە لەسەر زێدەڕۆیی ئیجرائاتیان بەرامبەر دەكرێت.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لەبارەی ئەنجامی كۆبوونەوەی لیژنەی ئەمنی لەسەر ڕووداوەكانی چەند ڕۆژی ڕابڕدوو لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بابەتی زێدەڕۆیی لەسنوری پارێزگای هەولێر ڕێگەپێدراو نیە، ژووری عەمەلیات دروست كراوە بۆ ڕووبەڕووبونەوەی هەموو ئەو كەسانەی زێدەڕۆیی دەكەن، چونكە بەداخەوە دوێنێ شەو لە شارەدێی ڕزگاری لە شارۆچكەی خەبات هێرشكراوەتە سەر هێزەكانی زێرەڤانی كە پێشمەرگەیەك گورچیلەی لە دەستداوە و دۆخی خراپە لەگەڵ برینداربوونی ئەفسەرێكی تر، بۆیە هەموو ئەوكەسانە دەستگیردەكرێن و لیژنەی ئەمنیش دەستكراوە بۆ ڕووبەڕووبونەوەی هەركەسێك زێدەڕۆیی بكات.

ئومێد خۆشناو وتی: لە سنوری هەولێر چەند كێشەیەكی كۆمەڵایەتیش ڕوویداوە قسە كراوە بەتایبەت ڕووداوەكەی شارۆچكەی خەبات، بەڵام ئەمە كێشەی دوو عەشیرەت نیە بەڵكو ئەوە كێشەیەی نێوان دوو بنەماڵە لە عەشیرەتەكانی گۆران و خەیلانی دروست بووە، هێزە ئەمنیەكان چاودێری دۆخەكە دەكەن، ڕێگا نادەن تەشەنەبكات، یاسا سەروەرە ئەوانەشی بەشداربوون لەم كارە و تۆمەتبارن سزای یاسایی دەدرێن لەبەردەم دادگا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا