مستەفا کازمی و هادی عامری لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی عێراق کۆبوونەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە لە نوسینگەکەی خۆی پێشوازی کردووە لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق.

هادی عامری ئاشکرای کرد، لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا گفتوگۆیان کردووە لەبارەی قەیرانی سیاسی عێراق و دۆزینەوەی دەرچەیەک بۆ دەربازبوون لێی.

وتیشی، “هەردوولا هەڵوێستەیان لەسەر دوایین پێشهاتەکانی عێراق و گەیشتن بە ڕێگەچارەی لۆجیکی کرد بەجۆرێک کە جێی ڕەزامەندی هەموو لایەنەکان بێت”.

ئەم کۆبوونەوەیەی عامری و کازمی لەکاتێکدایە پێشتر کازمی دەستپێشخەری بۆ سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی عێراق کرد لەڕێی نوێنەرەکانیانەوە لەسەر مێزی گفتوگۆ دابنیشن و کێشەکان چارەسەر بکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا