پۆڵەتیك پرێس هۆكاری زیادبوونی جموجوڵەكانی چەكدارانی داعش ئاشكرادەكات

پۆڵەتیك پرێس:
بەهۆی كشانەوەی هێزێكی فەرەنەسی لە سنووری چیای قەرەچوخ، چەكدارانی داعش دەستیان بە جموجوڵ و خۆرێخستنەوە كردووەو بەرپرسێكی یەكێتیش لەناوچەكە دەڵێت، تا رێككەوتنێكی سێقۆڵی لەنێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە و هاوپەیمانان ئەنجامنەدرێت ناتوانرێت كێوماڵی شاخەكە بكرێت.

بەیانی رۆژی شەممە 23ی كانوونی دووەم لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری لەئەنجامی دوو هێرشی ئاسمانی دژی داعش ئەنجامدراون‌و بەهۆی هێرشەكانەوە حەوت چەكداری داعش كوژران.

هێرشەكە دوای ئەوە بوو، كە چەند رۆژێكە لەو ناوچانە چەكدارانی داعش دەستیان بەجموجوڵ كردووەو هۆشداریش دراوە لەزیادبوونی جموجوڵەكان.

لەو بارەوە رەشاد گەڵاڵی بەرپرسی كۆمیتەی مەخموری یەكێتی بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: دوای ئەوەی لەماوەی رابردوودا هێزێكی فەرنسی لە گەیارە جێگیركران، ئێستا چوونەتە دەرەوەی سنوورەكە بەو هۆیەوە بۆشایەكی ئەمنی دروستبووە و چەكدارانی داعش لەچیای قەرەچوخ دەستیان بە خۆرێخستنەوە و جوڵە كردووەتەوە.

ئەو بەرپرسەی كۆمیتەی یەكێتی وتیشی: پێشتر هێزە فەرەنسییەكە، بەهەماهەنگی هێزی دژەتیرۆر بەردەوام كێوماڵی ناوچەكەیان لە چیای قەرەچوخ دەكرد، بەڵام ئێستا ئەوە نەماوە.

هەروەها وتی: ئێستا تا هەماهەنگی و رێككەوتنی سێقۆڵی لەنێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە و هاوپەیمانان ئەنجام نەدرێت ئۆپەراسیۆنەكان سەركەوتوو نابێت و ناتوانرێت بەتەواوی چیاكە لە پاشماوەكانی داعش پاكبكرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا