روسیا هێرشی سەربازی بۆ سەر ئۆكرانيا دەستپێكرد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی روسیا هێرشی سەربازی بۆ سەر ئۆكرانیا راگەیاند و هەڕەشەش لە هەر وڵاتێك دەكات دەستوەردان بكات و دەڵێت، هەر وڵاتێك دەستوەربدات لە هێرشەكەی باجی وا دەدات هەرگیز نەیبینیبێت.

بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 24-2-2022 ڤلادیمیر پوتین، سەرۆكی روسیا لە وتارێكی تەلەڤزیۆنیدا رایگەیاند، بەرپرسیارییەتی خوێنڕشتن دەكەوێتە ئەستۆی حكومەتی ئۆكرانیا و وتی: ئەم ئۆپەراسیۆنەشی لە وەڵامی ئەو هەڕەشانە راگەیاندووە كە لە ئۆكرانیاوە دێن.

ئەم بەیانییە لە كیێڤی پایتەختی ئۆكرانیا دەنگی تەقینەوە بیستراون و دواتریش كامێراكان دیمەنی بڵاوبوونەوەی دووكەڵیان بە ئاسمانی پایتەختی وڵاتەكە بڵاوكردەوە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسەكانی جیهان، هێرشەكەی روسیا سەرەتا بە هەڵدانی موشەك بۆ سەر بەشێكی زۆری شارەكانی ئۆكرانیا دەستی پێكردووە و دواتر بە چەكی قورس و سوك هێرشی كردووەتە سەر سنوورەكانی ئەو وڵاتە.

وەزارەتی بەرگری روسیاش باسی لەوەكردووە:” هێرشەكانیان بە هەڵدانی موشەك بۆسەر شارەكانی ئۆكرانیا درێژە پێنادەن، بەڵكو بە چەكی پێشكەوتوو هێرش دەكەینە سەر سوپاكەی”.

سەرۆكی ئۆكرانیاش داوا لەهاولاتییانی ولاتەكەی دەكات لە ماڵەكانیان بمێننەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا