بەر لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا تەنێکی گەردونی لە زەوی نزیک دەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

ئاژانسی گەردونی ناسا رایگەیاند، تەنێکی گەردونی بچوک بەر لە سێی تشرینی دووەم کە بڕیارە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکای تێدا بەڕێوەبچێت لە زەوی نزیک دەبێتەوە.

ئاژانسی ناسا ئاماژەی بەوەکردووە، تەنەکە بە ناوی 2018VP1 بە مەودای ٤٢٠ هەزار کیلۆمەتر لە زەوی نزیک دەبێتەوە، دەشڵێت، ئەگەری پێکدادانی لەگەڵ زەوی لە ٪٠،٤١ تێپەڕناکات.

ئاشکراکردنی ئەم تەنە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١٨ لەلایەن پالۆمار لە کالیفۆرنیا، کە خولێکی تەواوەتی بە دەوری خۆردا لەماوەی دوو ساڵدا تەواو دەکات بە یەکێک لە تەنەکانی نزیک لە زەوی دادەنرێت.

پێشتریش، زانایان هەشت هەزار تەنیان ئاشکرا کردووە کە لە زەوییەوە نزیکن و بەپێی زانیارییەکانی ناسا پێکهاتەیەکی مەترسیداریان هەیە، بەڵام ژمارەی سەرجەم تەنەکانی گەردوون دەگاتە ٢٥ هەزار تەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا